تانکەرێک ئاگری گرت و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزین لە ناو تانکی تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی، تانکەرەکە ئاگری گرت و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار – خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزین لە ناو تانکی تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت و شۆفێرەکەی بەناوی بەهجەت ئەحمەد ئەمین لەدایکبووی ساڵی 1990 دانیشتووی کەلار لەناو ئۆتۆمبێلەکە سوتا و گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا ، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ باران دەبارێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی یادی 76 ساڵەی چاندنی درەختێک کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share