راگەیەندراوێك لە پۆلیسی زاخۆوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایدەگەنێت ،ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی تەمەن 70 ساڵ بە دەستڕێژی گوللە لە سنووری قەزای باتیفا كوژراوە و لێكۆڵینەوەش لەبارەی ئەو رووداوە دەستیپێكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن لە سنووری گوندی زرێزەی سەر بە قەزای باتیفا كەسێك كە تەمەنی 70 ساڵە بە دەستڕێژی گوللە كوژرا، لە ئێستاشدا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەریی زاخۆ كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستبەجێ لە دوای رووداوەكە تیمی لێكۆڵینەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باتیفا و هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بۆئەو مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرزكردن دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پارەداركردنی كورتھێنانی دارایی (قەرزكردن) و…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکى کورد چۆنیەتیی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەربارەى گەڕەکە کوردییەکانى حەلەب رووندەکاتەوە

پاش تێپەڕبوونى کەمتر لە مانگێک بەسەر رێککەوتنەکەى نێوان فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و سەرۆکى کاتیى سوریا، دوێنێ هەردوو…
Total
0
Share