بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ مارتن مانا، سەرۆكی دامەزراوەی كۆمەڵگەی كلدانی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێكهاتەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و جەخت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و تەبایی كرایەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی رۆڵ و كاریگەریی پێكهاتەكانی كرد لە بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگە و پاراستنی كەلتووری لێبوردەیی و ئەو فرەڕەنگییەی هەرێمی كوردستان شانازیی پێوەدەكات.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ هەڵوێستی یەكێتیی روونكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، باوەڕی تەواو و نەگۆڕمان بە پێكەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانە و دەمانەوێت بەشداریی چالاك و رۆڵی كاریگەرییان هەبێت لە كۆمەڵگە، بۆ ئەمەش هەوڵی تەواومان داوە و زەمینەی لەبارمان رەخساندووە تاوەكو نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بكەن و تێكەڵی ململانێ و ناكۆكییە سیاسییەكان نەكرێن.