موسڵمانانی نەیجیریا كەسێك بەتۆمەتی دەمەقاڵێ لەگەڵ مامۆستایەكی ئاینی دەسوتێنن

دەمەقاڵێ لەگەڵ كەسێكی ئاینی دەبێتە هۆی سوتاندن و مردنی كەسێك

پۆلیسی نەیجیریا ڕایگەیاند، كۆمەڵێكی توڕەی موسڵمانان ڕۆژی شەممە ئاگریان لە كارمەندێكی ئەمنی بەرداوە تا مردن دوای ئەوەی لەگەڵ مامۆستایەكی ئاینیی موسڵمان بووەتە دەمەقاڵەیان.

پۆلیس ڕوونیكردەوە، كارمەندە ئەمنییەكە تەمەنی 30 ساڵە و ناوی (ئەحمەد عوسمان)ە و ڕووداوەكە لە ناوچەی (لۆگبی بابوجا) ڕوویداوە، بەڵام ناوی مامۆستا ئاینییەكە تائێستا نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەمەقاڵێكە گۆڕاوە بۆ كاری توندوتیژی و سوتاندنی ئەحمەد و كوشتنی لەسەر دەستی كۆمەڵێكی توڕە كە لە نزیكەی 200 كەس پێكهاتوون و كەسە ئاینییەكە هانیداون.

لەلایەن بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تۆماری ڤیدیۆی ڕووداوی سوتاندنەكە بڵاوكراوەتەوە.

ئەفریقا كە لەنێو وڵاتانی ئەفریقادا خاوەن زۆرترین دانیشووانە، دابەشدەبێت لەنێوان باشووری خاوەن زۆرینە كریستیان و باكووری زۆرینە موسڵمان.

باوەڕنەبوون بە خواوەند و كفركردن پرسێكی زۆر هەستیارە لە وڵاتەكەدا و بەمدواییە چەندین بارگرژی بەدوای خۆیدا هێناوە.

مانگی ڕابردوو ژمارەیەك لەو كەسانە ئاگریان لە چەندین ماڵ و كۆگا لە ویلایەتی باوچی لە باكوور بەردا، ڕووداوەكە پاش چەند ڕۆژێك بوو بەسەر بەردبارانكردنی دیبۆرا سەموئێل-ی خوێندكاری كریستیان لە شاری سۆكۆتۆ-ی باكوور تا مردن و دواتر سووتاندنی لەسەر دەستی خوێندكارانی موسوڵمان، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پۆستێكی بڵاوكردەوە و بە سوكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام لێكیاندابووەوە.

سزای كفر و باوەڕنەبوون بە خواوەند لەسێدارەدانە بەپێی شەریعەتی ئیسلام كە هاوشانی یاسای گشتی لە باكووری نەیجیریا جێبەجێدەكرێت، بەڵام لەهەندێك حاڵەتدا، تۆمەتباران لەسەردەستی كۆمەڵە بێسەروبەرەكاندا دەكوژرێن بەبێ ڕێوشوینە یاساییەكان.

بابەتی پێشتر

ڕوانگەی سوری: زۆرینەی خەڵکی حەسەکە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ئاوارەبوون

بابەتی دواتر

نزیکەی 300 کەسی خواردووە و کێشی زیاتر لە 900 کیلۆگرامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 121 دۆلاری تێپەڕاند. لەگەڵ…
Total
0
Share