بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی مانگرتنی بارهەڵگرەكانەوە كە ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە رێگایەكی سەرەكی لە سنووری قەزاكە بەكارمەهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ناڕەزاییی شۆفێرانی بارهەڵگرەوە و بە تایبەت لە سنووری دەربەندیخان بە نزیكەی 10 كیلۆمەتر بارهەڵگرەكان بەرەو بانی خێڵان و رێگای باوەخۆشێن و ڕێگای ژاڵەناو مانیانگرتووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شۆفێران دەكەین ئەمشەو شەقامی 30 مەتریی گڵابەكان بەرەو گومرگی كۆن بەكارمەهێنن كە قەرەباڵغی لەو دوو شەقامە هەیە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.