دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستیپێكرد

دوای ئەوەی دوێنێ بەشێك لە پارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە گەیشت، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی كرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانی “خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان” دابەشدەكرێت.

وەزارەتەكە دوێنێ رایگەیاند، نیوەڕۆی سێشەممە نزیکەی 168 ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی ئەو توێژانە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق تۆمارکردنی 40 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی راگەیاند

بابەتی دواتر

لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم خۆپیشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share