قائیمقامیەتی سلێمانی جێگایەكی داخست.. “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار دینار فرۆشتووە”

شاری سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتییان داخستووە بەهۆی ئەوەی “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار فرۆشتووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ئەمشەو دووشەممە 18ی كانونی دووەم، لیژنەی تەندروستیی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دوای ئەوەی سکاڵایان لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە پێ دەگات، دەچنە سەنتەری بەڵاڵوک بۆ چارەسەرە سروشتییەکان لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی”.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “دوای لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت، خاوەن دووکانەکە دەبەیەک ئاوی کەرەوزی بە ناوی چارەسەری سروشتییەوە بە 120 هەزار دینار بە هاوڵاتییان فرۆشتووە”.

لیژنەکەی قائیمقامیەت ڕاستەوخۆ هەستاوە بە داخستنی دووکانەکە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەکەی، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

وێنەی تابلۆی ئەو شوێنەی داخراوە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەینێ داوادەکەین پێش جەژن مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ داوادەکەین پێش جەژن مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی…
Total
0
Share