قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لەم ساتە سەختەدا پشتیوان و هاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی هاتوچۆی رێگای کەلار – کفرین.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ چوار کچە خوێندکاری ئازیز لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار-کفری گیانیان لەدەستدا، لەم ساتە سەختەدا پشتیوان و هاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە جەرگبڕەین و پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و ئازیزانیان دەکەین. هیوای زووچاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – کفری چوار کچە خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.