لەماوەی حەوت مانگدا نزیکەی 20 هەزار هاوڵاتیی هەرێم ڤیزای ئێرانیان وەرگرتووە

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاشکرایدەکات لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا نزیکەی 20 هەزار ڤیزا دراوەتە خەڵکی هەرێم بە هەموو جۆرەکانی ڤیزاوە.

دوێنێ 28 ی تشرینی یەکەم سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات، “بە پێی ئامارەکانی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ، لە هەر دوو کۆنسووڵخانەی هەولێر و سلێمانی بە گشتی 19 هەزار و 935 ڤێزە بە هاووڵاتیانی هەرێم دراوە کە زۆربەیان بۆ کاروباری نەخۆشی و تەندرووستی بووە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی سەرکونسوڵی ئێراندا لە سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە، “لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە سەرەتای قەیرانەکەوە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران سێ خاڵی سنوری فەرمی خۆیی بە ڕووی ئەو هاوڵاتیانەی کە پێویستی سەردانی ئەوان بۆ کۆنسوڵخانەکانی هەولێر و سلێمانی سەلمێندراوە، بە کراوەیی هێشتووەتەوە و بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندرووستییەکان”.

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئاشکراشیکردووە، سەبارەت بە هاتنی گەشتیارانیش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هێشتا بڕیاری دەرنەکردووە و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکاری گونجاو بۆ ئاساییکردنەوەی هاتووچۆ دەربکرێت”.

سەرەڕای بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆماری ئیسلامی ئێران سنورەکانی بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمدا دابەخستووە کە بۆ چارەسەری پزیشکی یان بازرگانی یان خوێندن سەردانی ئێران دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێك لەبارەی ئازاردانی ئاژەڵان: پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بگەڕێندرێنەوە ناو سروشتی خۆیان

ڕێكخراوێكی بواری ژینگە ناڕەزایی لەبارەی ئازاردانی ژمارەیەك ئاژەڵ لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لەلایەن چەند كەسێكەوە نیشاندەدات و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share