وەزارەتی کارەبا: %92ی هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئایشتا %92ی سەرجەم هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، پێوەری زیرەک بەفیڕۆچوونی کارەبا بەڕێژەی %40 کەمدەکاتەوە.

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە، نزیکەی 40%ـی بڕی بەفیڕۆچوونی کارەبا کەمبووەتەوە، هەروەها هەر بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، سوتانى گۆڕەرەکانى دابەشکردنى کارەبا زۆر کەمی کردووە.

بەپێی ئەو بەرپرسەی کارەبای هەرێم، تا ئێستا ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی کوردستان بەستراون، واتا 92%ـی تەواوبووە و بە سەنتەرەوە بەستراونەتەوە.

هەرەوەها باسی لە سیستمی یەک پەنجەرە کرد و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاروبارەکان بوون بەو سیستمە، مامەڵەی هاوڵاتییان زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: هاککەرە عێراقییەکان چوونەتە ناو پێگەی هەواڵگری و ئاسایشمانەوە

میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، هاککەرانی عێراقی ژمارەیەک لە پێگە ڕەسمییەکانی حکومەتی ئێرانیان هاککردووە، هێرشەکەش لەدەرەوەی ئێرانەوە ئەنجامدراوە. بەپێی ئەو…
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێكردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی…
Total
0
Share