شارەوانیی کەرکوک: هەر کەسێک لە شوێنە گشتییەکان خۆڵ و خاشاک فڕێبدات دەستگیردەکرێت

شارەوانیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، ” هەر کەسێک لە شوێنە گشتییەکانی کەرکوک خۆڵ و خاشاک فڕێبدات دەستگیردەکرێت”.

عەدنان محەمەد شکور، بەرپرسی راگەیاندن لە شارەوانیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا شارەوانیی کەرکوک بەدەست فڕێدانی زبڵ و خاشاک لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان گیرۆدە بوو، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک لە نووسراوێکدا داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد لە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەو کارەدەکەن، هاوکاریی شارەوانی بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوێنێوە بڕیارەکە دەرچووە و تیمەکان دەستبەکاربوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی خۆڵ و خاشاک لە شەقام و شوێنەگشتییەکان فڕێدەدەن، هەڵمەتەکە بەردەوامدەبێت تا ئەو کاتەی دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دوا هەڵوێستی لەبارەی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمەوە راگەیاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان دەسەڵاتی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و داراییان بەرامبەر کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، کۆرەک تیلیکۆم و زەین)…
Total
0
Share