بانکی بازرگانیی عێراق لەسەر تەوتینی مووچەی هەرێم روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

بانکی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پابەندە بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و بەبانکیکردنی مووچە (تەوتین) لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دەبێت.

بانکی بازرگانیی عێراق TBI ئاماژەی بەوەکردووە، روونکردنەوەکە لەسەر ئەو قسانەیە کە لەسەر بەبانکی کردنی مووچە لەلایەن بانکەکەیانەوە دەکرێن و دەڵێت، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمەوە بکرێت.

جەختیش دەکاتەوە، بەشداریی بانکەکەیان لە چوارچێوەی بانکە حکومەییەکاندا دەبێت بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و هەموو ئامادەکارییەک کراوە و بانکەکە توانای پێویستی هەیە بۆ دەستپێکردن بە بەبانکیکردن (تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ ناردنی ناوی فەرمانبەران بەمەبەستی دەستکردن بە پڕۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین)ی مووچەکانیان.

 

 

بابەتی پێشتر

کار لەسەر گواستنەوەی مووچەی توێژێکی هەرێم بۆ سەر بەغداد دەکرێت

بابەتی دواتر

هەڵەبجە.. پڕۆژەی پردی توەقووت دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share