دانا ئەحمەد مەجید: بەشداریكردنمان لە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی پاكێجەكانی چاكسازیی بوو

رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە وەكالەت، پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییان و لایەنگرانی گۆڕان دەكات سەبارەت بە دۆخی گۆڕان و ئاییندەی بزووتنەوەكە و لە بەشداریكردنی لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم.

ئەمشەو دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە وەكالەت، لەرێگای میدیاكانەوە وتارێكی پێشكەشكرد و تێدا ئۆپۆزسیۆنبوونی گۆڕان بۆ حكومەتی ئاییندە ئاشكراكرد.

دەڵێت، “بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان لەڕابردوودا وەك ئۆپۆزسیۆن هەموو رێگاكانمان گرتەبەر، دواجار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پاكێجەكانمان بەشداریمانكرد لە حكومەت، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی سیاسی ئەو بەڵێنانەی بۆ چاكسازی لەسەری ڕێككەوتبووین جێبەجێنەكرد و بە زیانی هەمووان شكایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاوەكانمان دروستنەبوون و وایانكرد هاونیشتیمانییان و لایەنگران و ژمارەیەك سەركردەی دیار لە گۆڕان دووربكەونەوە، لەكاتێكدا بەچاوی ڕەخنە سەیری هەنگاوەكانمان دەكەین و بە ئەزموونێكی ناسەركەوتووی لەقەڵەم دەدەین بۆیە لاپەڕەیەكی نوێ لەكاری سیاسی هەڵدەدەینەوە.

وتیشی، “هەوڵی ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی شكۆ و بۆ خزمەتی خەڵك، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچۆنێك بێت بەشداریی حكومەت ناكەین و وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە و میراتگری حزبی رەتدەكەینەوە و دەبێت دەستاودەستی دەسەڵات بكرێت”.

راشیگەیاند، بەبێ پشتیوانیی هاوڵاتییان ناتوانین ببینە هێز و دەنگی ئەوان، داوا لە بەرپرس و ئەو سەركردانە دەكەین كەلیمان زویربوون بگەڕێنەوەلامان و دەرفەتێكی ترمان پێبدەن بۆئەوەی بتوانین دەنگی گۆڕان و رووناكی بۆ بگەڕێنینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
زیاتر ببینە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ قۆناغێکی راگوزەرە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ قۆناغێکی راگوزەرە و لە…
Total
0
Share