بانکێکی عێراقی لە سلێمانی فێڵی لە ژماریەکی زۆر هاوڵاتی کردووە

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بانکێکی بازرگانیی عێراقی لە شاری سلێمانی بەناوی هاوڵاتییانی بەشداربووەوە کۆمپانیای داناوە بەبێ ئاگاداریی ئەو کەسانە.

سۆران عومەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 10 کۆمپانیای بازرگانی بەناوی هاوڵاتییانی سلێمانییەوە دامەزرێنراون، بەبێ ئەوەی ئەو کەسانە ئاگاداربن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندنی ئەو کۆمپانیا بازرگانییانە بە ئامانجی سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاغبردنی دراو بووە بۆ دەرەوەی وڵات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە لە ڕێگەی لقی بانکی “شەرقولئەوسەت” لە سلێمانی ئەنجامدراوە، کە سوودیان لە بەڵگەنامەی بەشداربووان وەرگرتووە لە دامەزراندنی کۆمپانیای ساختە کە بە ملیاران قەرزیان بە ناوی ئەو کۆمپانیا ساختانە وەرگرتووە و پارەکەیان بردووەتە دەرەوەی وڵات بە بیانووی هاوردەکردنی کەرەستە.

سۆران عومەر ڕوونیشیکردەوە، ئەو بەرپرسەی لقی بانکەکە لە سلێمانی هاوڵاتییەکی کوردە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، زۆرێک لە هاووڵاتییە بەشداربووەکان سکاڵایان لەسەر بانکەکە تۆمارکردووە دواتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی هەواڵگریی فیدراڵییەوە بەدواداچوون بۆ ناوی خاوەن ئەو کۆمپانیایانە کرد.

باسی لەوەکرد، بەهۆی کۆبوونەوەی قەرزی زۆر لەسەر ئەو هاوڵاتییانە کە بانکەکە بەناویانەوە کۆمپانیای داناوە بەشەخۆراکەکانیان بڕدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان: پێویستە پێنج ڕۆژنامەنوسەکە ئازادبکرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت، “پێویستە بەخێرایی و بەبێ…
Total
0
Share