لە گەرمیان باندێکی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

ئاسایشی گەرمیان ئاشکرایکرد، لەم مانگەدا توانیویانە باندێکی نۆ کەسی دەستگیربکەن کە تۆمەتباربوون بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و پێشینەی تاوانی دیکەشیان هەبووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عوسمان عەبدولکەریم وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، لەم مانگەدا بە دوو قۆناغ باندێکی نۆ کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

ئاسایشی گەرمیان دەڵێت، ئەو باندە لە قۆناغی یەکەمدا پێنج کەسیان لێ دەستگیرکراوە و دووانیان دانیان بەوەدا نا کە بازرگانیکردنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە و سێ کەسیشیان دانیان بە بەکارهێنانیدا ناوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە داڵدەی یەکێک لە تۆمەتبارەکانی داوە، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان خەڵکی کەلار و دەوروبەری بوون.

هەروەها لەو هەڵمەتەدا دەستگیراوە بەسەر 150 گرام ماددەی هۆشبەردا لە جۆرەکانی (کریستاڵ و حەشیش).

هەروەها ڕایگەیاند، لە چێوەی ئەو هەڵمەتەدا کە دەستیان پێکردووە، دوێنێ دووشەممە 26ی ئەیلول دەستیانگرتووە بەسەر 139 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share