بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخەوەم بۆ کۆچی دوایی شێخ حسێن شێخ مستەفا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی شێخ حسێن شێخ مستەفا، بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی سلێمانی، بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

برای بەڕێزمان کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز کاک شێخ دلێر شێخ مستەفا.

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، كەسایەتیی دیار و برای جەنابتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە رۆڵ و پێگەتان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی و چاکە و خزمەتی گشتی دیار و بەرچاوە و مایەی شانازیمانن.

لەخوای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share