هەولێر.. لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی پێنج كەس كوژران

لە گوندێكی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە پێنج كەس كوژران.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆنی نێوان دوو برا، هەروەها گرفت لەنێوانیاندا لەسەر زەویوزار، ئەمڕۆ بووە هۆی شەڕی چەكداری و لە ئاكامیدا چوار ئەندامی یەكێك لە خێزانەكان كە بریتین لە باوكێك و سێ كوڕ و لە خێزانی دووەمیش ئامۆزایەكیان كوژراون.

ڕووداوەكە لە گوندی كەورەبەن-ی سنووری شارۆچكەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات ڕوویداوە.

دواتر هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكه‌كه‌ی‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو. بەڕێوبەرایەتیی…
Total
0
Share