دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کۆدەبێتەوە

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاڤاهیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ تاووتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی سەرژمێریی گشتی كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاڤاهیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە سەرۆکایەتیى وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی پێشمەرگە، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری، دەستەی ئامار، دەستەی گشتيى ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، پارێزگه‌كانی هەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی تاووتوێكردنی ئامادەكارییە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرژمێریی گشتیی عێراق، تا بتوانرێت چ لەسەر هەرێمی كوردستان پێویستە لەم رووەوە خۆی بۆ ئامادەبكەین، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و قۆناغەكانی دەكرێت.

بڕیارە 29ی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراقدا بكرێت.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی کاری راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاران بڕیاریدا ‏

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌هۆی به‌فر و ‏سه‌رماوە ناتوانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت.…
Total
0
Share