په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاران بڕیاریدا ‏

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌هۆی به‌فر و ‏سه‌رماوە ناتوانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت. ‏

دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، پشووى خوێندنگاكان ته‌نها باخچه‌ى ساوایان و پۆله‌كانى 1 تا 3ى بنه‌ڕه‌تى ‏ده‌گرێته‌وه‌.‏

وتیشی، سبه‌ینێ به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانى گه‌رما زیاتر داده‌به‌زێت و له‌گه‌ڵ كه‌شناسی له‌ ‏په‌یوه‌ندیدا ده‌بن تاوه‌كو بڕیار له‌باره‌ى پشوو یان ڕاگرتنى تاقیكردنه‌وه‌كان بده‌ن. ‏

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى ناتوانن ‏بچنه‌وه‌ خوێندنگا و به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت.‏

هاوكات له‌ ئاگادارییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، “هەر خوێندكارێك بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفربارینەوە نەیتوانی ئامادەبێت لە تاقیكردنەوەی ئەمڕۆدا، ئەوا لە دوای پشووی كۆتایی وەرزی یەكەم تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی وەك قوتابی و خوێندكارێكی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیكردنەوەكە ئەنجام بدات بە پێی خشتەیەك كە لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەكانەوە دیاریی دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share