به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی سێ هەلی کاری راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەمان دەکەین، ئه‌وانەی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی (هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان / 116، دایەنگەی خنجیل ، دایەنگەی چوارتا) لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە ماوەی (10) رۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
-هەر کەسێک سیڤی کەسی پێشکەشدەکات پێویستە توێژەری کۆمەڵایەتی یان دەروونی بێت و لە سنووری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی بێت، بۆ دایەنگەکانی خنجیل و چوارتا پێویستە لە رەگەزی مێ بێت.
-هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس خزمەتی لە 10ساڵ کەمتر نەبێت، شارەزایی لە بواری پاراستنی منداڵ و یاسا‌و رێنماییەکان هەبێت.
-شارەزا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و باشترە جگە لەزمانی دایک زمانی تریش بزانێت.
-هەر کەسێک ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی (10)رۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە ، ژیان و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن .