تۆمارکردنی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق دوو بڕیاری دەرکرد یەکێکیان تایبەتە بەو دەنگدەرانی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە و دووەمیش پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی 13ی ئایاردا دوو بڕیاری دەرکرد.

یەکەمیان سەبارەت بە کێشەی پەنجەمۆری دەنگەرانی هەموو پارێزگاکانی عێراقە بە هەرێمی کوردستانیشەوە کە پەیوەندی بە دەنگدەرانەوە بکرێت و ئاگاداربکرێنەوە بۆ سەردانکردنی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران بە گوێرەی توانا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو دەنگدەرانی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە.

بڕیاری دووەم سەربارەت بە دەستپێکردنەوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، دەست بە تۆمارکردنی دەنگدەران بکرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە کاتی بوونی گومانی لەسەر بریندارێک پێویستە پۆلیس ئاگاداربکرێتەوە بەڵام چارەسەرکردن لە پێشترە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نابێت پسوڵەی داواکردنی چارەسەری پۆلیس ببێتە ڕێگرێک لە چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندار. ڕائید ئاری…
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
Total
0
Share