هەولێر.. بریندارێكی هێرشە موشەكییەكە گیانی لەدەستدا

بریندارێكی تری هێرشە موشەكییەكەی سەر شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، “بریندارێكی هێرشە موشەكییەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر شاری هەولێر گیانی لەدەستدا،”

وتیشی، “بریندارەكە زیان بەر سەر و سنگی كەوتبوو، لە دوای هێرشەكەوە لە نەخۆشخانەی ڕۆژهەڵات لە شاری هەولێر لەژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات گیانی لەدەستدا.”

بەگوێرەی زانیارییەكان، قوربانییەكە گەنجێكی تەمەن 31 ساڵە و خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینە لە باكووری خۆرئاوای عێراق.

شەوی دووشەممە 15ی شوبات، 14 موشەك لە شاری هەولێر كەوتنەخوارەوە. ژمارەیەك لە موشەكەكان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان كردە ئامانج و موشەكێكی تریان بەسەر فڕۆكەخانەكەدا تێپەڕی.

موشەكێك لە گەڕەكی وەزیرانی شاری هەولێر و دانەیەكی تریشیان لە نزیك نازستی كەوتەخوارەوە. چەند هاوڵاتییەك و كەسێكی بیانی بەهۆی موشەكبارانەكەوە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، زیانی مادییش بەر شەقامەكان و ماڵ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان گەیشت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. نۆ تۆن پەنیری خراپبوو لە سلێمانی لەناوبرا

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق بەشێک لە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی…
Total
0
Share