ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد مووچەی مانگی چوار دەنێرێت و ئەو كێشانەی هەبوون چارەسەربوون و هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە كە داواكارییەكانی حكومەتی عێراق جێبەجێبكات.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت ئەو گرفتانەی هەبوون چارەسەركراون.
وتیشی، “هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە كە داواكارییەكانی حكومەتی عێراق جێبەجێبكات و لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق دەستدەكات بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم”.