د. پشدەر عەبدوڵا: رێژەی تووشبووان بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە ئاستێکی بەرزدایە

د. پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، رێژەی تووشبووان بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە ئاستێکی بەرزدایە، تا ئێستا زۆرینەی بۆچوونەکان لەگەڵ ئەوەدان هۆکاری نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، “رێژەی تووشبوان بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا لە ئاستێکی بەرزدایە، رای زۆربەی پزیشکان لە کۆبوونەوەی زانستیی رۆژانەی نەخۆشخانە و ئەنجامی پشکنینەکان و نیشانەکانی نەخۆشیەکە و زووچاکبوونەوە و شێوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لەگەڵ هۆکاری ڤایرۆسیدا دەڕۆن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو لیژنەیەی لە وەزارەتی تەندرووستی عێراقەوە هاتوون رای جیاوازیان هەیە و دەڵێن دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەوان بکرێت، چونکە گومانی بەکتریاش ئەکەن”.

داوایشیکرد، “هەر منداڵێک گومانی لێکرا دەبێت سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکات بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکە تەنانەت ئەگەر دەرکەوت ئەو پەتایەی ئێستاش هۆکارەکەی ڤایرۆسە، چونکە بەردەوام  پێشتریش حاڵەتی بەکتریامان هەبووە و ئێستاش هەمانە”.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ ئەوەی هەرێم دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بە داخەوە هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە

بابەتی دواتر

لە بەغداد شاندێكی باڵای یەكێتی لەگەڵ نوری مالیكی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share