جەلال شێخ ناجی و شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی كۆڵۆنێل خافێر سۆرییا لێپرسراوی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی هاوڕێی.

لەدیدارێكدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێزەئەمنییەكانی هەرێم و عێراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی كرا لەپێناو یەكخستنی هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری تەئكیدی لەپەرەپێدانی پەیوەندییە ئەمنی، هەواڵگری، سەربازییەكان كردەوە، لەپێناو ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستان و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو مەرامانەی ئاسایشی هەرێم دەخاتە مەترسیەوە و هەموو كارئاسانییەكی لەو رووەوە دووپاتكردەوە.

راشیگەیاند پەیوەندیی تەواومان لەگەڵ هێزەكانی عێراق هەیە و بەرئەنجامی ئەو هاریكارییەش لە ماوەی رابردوودا چەندین پیلانی تیرۆریستان شكستیپێهێنراوە و لەسەر بنەمای زانیاری دروستی هەواڵگری و پاڵپشت بەهێزەكانی هاوپەیمانان چەندین ئۆپەراسیۆن و كردەی سەربازی ئەنجامدراون بە ئاراستەی سەقامگیری و ئارامی زیاتر لە هەرێم و عێراق.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: بەهۆی چاكسازی لە كەرتی كارەبا توانراوە ئاستی بەرهەمهێنان زیادبكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کوەیت بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ئیماراتی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share