حەج و عومرە: کۆتایی ئەم مانگە یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون

بڕیارە رۆژی 27ی ئەم مانگە یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم بە رێگای ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێبکەون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەکشەممە  لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە کارگێرییەکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ 2024 و بەرپرسی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و سەرۆکی لیژنە کارگێڕییەکانی شاری مەککە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە 27ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت و لە 30 ی مانگ کۆتایی دێت و بە رێگەی وشکانیش لە 29ی مانگ بەرێدەکەون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کە ژمارەیان 4 هەزار و 685 حاجییە.

 

بابەتی پێشتر

بەغداد دوو مەرج بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم دادەنێت.. سودانی مەرجەكان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share