وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرا

سەرۆكی فراكسیۆنێكی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت.

لەو بارەیەوە محەمەد سەهیود، سەرۆكی فراكسیۆنی ئەجیال لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراق رایگەیاندووە، چاوەڕواندەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت.

وتیشی، “چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ لەسەر كەسایەتییەكی دیاریكراو نادەن بۆ سەرۆكی پەرلەمان، بەڵكو بەشێكیان دەنگ بە مەحمود مەشهدانی دەدەن، ئەوانی دیكەش دەنگ بە پەرلەمانتار سالم ئەلعیساوی دەدەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كاندیدی پارتی تەقەدوم، تەلال الزوبەعی، چانسی بوون بە سەرۆك پەرلەمانی عێراقی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share