تەقینەوەی مین لە سنووری پێنجوێن قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری پێنجوێن کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادار کراین بە بوونی تەقینەوەی مینێک لە شاخی ئاسن کوڵێن بە دوو هاوڵاتییدا، تیمەکانی ئەمبوڵانس و فریاکەوتن پاش ئەوەی گەشتنە شوێنی رووداوەکە بە هاوکاری تیمەکانی مین توانرا هەردوو هاوڵاتییەکە لە شوێنەکە بهێنرێنە خوارەوە کە کەسێکیان دەستبەجێ گیانیلە دەست دابوو، ئەوەی دیکەش بە سەختی برینداربووبوو.

لە راگەیەندراوەکەی نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێندا هاتووە، بریندارەکە کاری پێویستی بۆ کراو رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکارێکى دیکەى دواخستنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى کورد هۆکارێکى دیکەى دواخستنى فەرمان سالارییەکەى دادگاى فیدراڵى ئاشکرادەکات. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری…
Total
0
Share