لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر روونكردنەوە دەدرێت

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.

رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورە لە راستییەوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمشەو بڵاوكرایەوە كە جارێكی دیكە لە رێگای درۆنەوە هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەڵام قائیمقامی چەمچەماڵ هەر زوو ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی پۆستێکی نوێ بە تەیف سامی دەدات

بابەتی دواتر

بەغداد دوو مەرج بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم دادەنێت.. سودانی مەرجەكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووە

حكومەتی هەرێم دەڵێت، “سبەی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت”. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی…
Total
0
Share