دیزانێکی نوێ بۆ دەروازەی تاسڵوجە – سلێمانی دەکرێت

بە سەرپەرشتی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کارەکانی پاککردنەوە، جوانکردن و سەوزکردنی دەروازەی تاسڵوجە – سلێمانی بە دیزاینێکی جوان و مۆدێرن خێراتر دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە ماوەی رابردوودا کارەکانی پاککردنەوە، جوانکردن و سەوزکردنی دەروازەی تاسڵوجە – سلێمانی دەستیانپێکردبوو بەڵام بەهۆی بوونی ریکلام و وێنەی کاندیدی لایەنەکان، تیمەکانمان نەیانتوانی کارەکانیان بەسەرکەوتووی ئەنجامبدەن”.

ئاسکراشیکرد، لە ئێستادا کاری راکێشانی بۆریی و دانانی تانکی و سیستمی ئاودێری و هەڵکەندنی شوێنی بۆرییەکان و چاڵی نەمامەکان ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: یەکێتی ئازادە لە ڕێکخستنەوەی میدیاکانی، كاری میدیاش جیاوازە لە كاری سوپای ئەلیكترۆنی

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە پرسی ڕێکخستنەوەی دەزگا میدیاییەکانی یەکێتی، داوای پاراستنی مافی ئەو…
Total
0
Share