کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە و پلەی گەرمی دادەبەزێت

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە و سبەی پلەی گەرمی بە 1 بۆ3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دابەزینین بەخۆیەوە دەبینێت.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرای با و ئەگەرى کەمێک تۆز لە کەشى ناوچەکەمان، ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچەى جیا جیا و لە سنوورى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  ئەگەرى بارانبارینى زیاتر دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ خێرایی با چالاک دەبێت و لەنێوان 20 بۆ 30 کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی  دوو شەممەوە ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەگەرى بارانبارینى کەم هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى دهۆک و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە نزیکەى (1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاتر دەکات

بابەتی دواتر

ئەو پیاوەی گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرابوو گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share