ئاسایشی سۆران لەبارەی هەژمارێکی فەیسبوک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، کەسێک دەستگیرکراوە کە بە هەژماریی ساختەی فەیسبوک چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە و داواش دەکات کێ سکاڵای لە دژی هەیە سەردانیان بکات بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، لە سەر سکاڵای هاوڵاتییەک بە ناوی (ر-ع-ر)، لە لایەن هیزەکانمان دوای وەرگرتنی بڕیار و رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، تۆمەتبارێک بە رەگەز نێر بە ناوی (م-ص-م) دانیشتووی سنووری قەزای خەلیفان، دەستگیرکرا کە هەڵساوە بە دروستکردنی هەژماری فەیسبوک بە ناوی (Rayan Ahmad) و بەم ناوەوە فێڵی لە چەندین پیاو کردووە و پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون و دواتر بلۆکی کردوون.

داوایشیکرد، هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لە سە ر ئەم ئەکاونتەی فەیسبوک هەیە با سەردانمان بکات لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران.

بابەتی پێشتر

بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لەبری نانی بەیانی مۆز مەخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانووە زیادەڕۆكانی شۆڕش تاپۆدەكرێن

شارەوانیی ناحیەی شۆڕش، هاوڵاتییانی سنوورەكە ئاگاداردەكاتەوە ئەوانەی خانوویان بە زیادەڕۆ بنیادناوە، مامەڵەی تاپۆكردنی خانووەكانیان پێشكەشبكەن. لە نووسراوێكدا كە…
Total
0
Share