ئەو پیاوەی گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرابوو گیانیلەدەستدا

دوای دوو مانگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی ئەو پیاوەی گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرابوو گیانیلەدەستدا.

ریچارد سلایمان ئەو پیاوەی لە مانگی ئازاری ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی ماساچۆتس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرا لە تەمەنی 62 ساڵیدا کەسوکارەکەی مردنیان راگەیاند.

ئەو پیاوە لە ساڵی 2018 نەشتەرگەری گۆڕینی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو، بەڵام گورچیلە نوێیەکەش دیسانەوە لەکارکەوتبوو، بۆیە پزیشکەکان پێشنیاری گواستنەوەی گورچیلەی بەرازیان بە گۆڕانکاری لە بۆهێڵەکان بۆ کردبوو.

پزیشکەکان رایانگەیاندووە، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک لەبەردەستدا نییە کە نەخۆشەکە بەهۆی گورچیلە نوێیەکەیەوە گیانیلەدەستدابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share