توێژینەوەیەک: زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بە رێژەی 41% زیاتر دەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی ڤییەننا ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، لەپاڵ هۆکارەکانی دیکەی وەک تەمەن و شێوازی ژیان و خواردنەوە زیانبەخشەکان زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ بە رێژەی 41% ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاتر دەکات بەراورد بەو کەسانەی بە شێوەی هاوسەنگ یان کەم خوێ بەکاردەهێنن.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکان زانایان، داتاکانی 471 هەزار و 144 بەریتانیان لە 11 ساڵدا بەکارهێناوە و ئەنجامەکانیان پشتڕاست کردووەتەوە.

شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن، خوێ خانە پارێزەرەکانی گەدە لەناودەبەن و لەوێوە خانە شێرپەنجییەکان دەست بە گەشەکردن دەکەن.

دەکرێت ئەم توێژینەوەیە هۆشیارکردنەوەیەک بێت بۆ ئەو کەسانەی زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی خوێدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی جوانکاری بەرزترین رێژەی نەشتەرگەریی جوانکاریی ئاشکراکرد

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەریی جوانکاری (ISAPS)، نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بەناوبانگترین جۆری نەشتەرگەریی جوانکارییە لە جیهاندا، بەمەش پێش…
Total
0
Share