ئەوقافی چەمچەماڵ: پەرلەمانتارێک بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێساکان لە مزگەوتێکدا وتاریداوە

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە گوندێکی سەربە قەزاکە، کە پێشنوێژ و وتارخوێنی بۆ دانەنراوە، لەلایەن پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامییەوە لە مزگەوتەکەدا وتار دراوە.

ئەوقافی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “ڕۆژی هەینی لە گوندی جەلەمۆردی سەر بە ناحییەی ئاغجەلەر لە بناری چیای خاڵخاڵان، تەنها 10 ماڵێکی تێدا نیشتەجێیە و بەهۆی کەمی دانیشتوانەکەیەوە وتارخوێنی بۆ دانەنراوە، بەڵام ئەو ڕۆژە پەرلەمانتار (ئەبوبەکر هەڵەدنی) میوانی گوندەکە بووە و لە گوندەکەدا وتاری خوێندووەتەوە”.

بە وتەی ئەوقافی چەمچەماڵ وتارخوێندنەوەکەی ئەو پەرلەمانتارە، “ڕەچاونەکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییە و لە کاتێکدا پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردنی یاسایە، کەچی ئەو پەرلەمانتارە سەرپێچی یاساکانی ئەوقافی کردووە”.

ئەوقافی چەمچەماڵ، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات ڕێگری لەو جۆرە کارانە بکەن و نەهێڵن ئەو جۆرە حاڵەتانە دووبارە ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share