وتەبێژی حكومەتی عێراق: گرنگیپێدانێكی تەواوەتی هەیە بۆ هەڵبژاردنەكان

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، حكومەت خوازیارە چاودێرییەكی جدی هەبێت بۆ هەڵبژاردن لە عێراق و گرنگیپێدانێكی تەواوەتیش هەیە بۆ پرسە.

پاش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم، حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق وتی، “گرنگیپێدانێكی زۆر هەیە بۆ پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “حكومەتی عێراق خواستی هەیە كە چاودێرییەكی نێودەوڵەتیی جدی هەبێت لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق، بۆ ئەوەی شەفاف بێت”.

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی جێبەجێكردنی بۆڕییە دەریاییەكانی پەسەند كردووە، بۆ ئەوەی توانای هەناردەی نەوتی خاو لەڕێگە ئاوییەكانەوە زیاد بكات”.

سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، حەسەن نازم ئاشكرایكردووە، “بودجەی 2021 لەسەر بنەمای پەڕەی سپیی چاكسازی داڕێژراوە، كە دروشمی حكومەتی ئێستایە، تیایدا پشتیوانی لە كەرتی تایبەت دەكات”.

بابەتی پێشتر

هیندستان.. بەهۆی ئاگرێكەوە 10 منداڵی تازە لەدایكبوو مردن

بابەتی دواتر

كاربەدەستێكی ئێرانی داواكارە بەرپرسانی وڵاتەكەی وانە لە مام جەلالەوە فێربن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share