هیندستان.. بەهۆی ئاگرێكەوە 10 منداڵی تازە لەدایكبوو مردن

بەهۆی ئاگرەوە لە ویلایەتێكی هیندستان، 10 منداڵی تازە لەدایكبوو گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكان كە ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم بڵاوكراوەتەوە، لە ویلایەتی ماهاراشترا لە ڕۆژئاوای هیندستان، 10 منداڵ سووتان و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ویلایەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئاگرەكە لە بەشی چاودێریی وردی منداڵان كەوتووەتەوە، لە نەخۆشخانەی شاری بهاندارا.

لە ڕاگەیەنداوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەرچەندە ئەو ژمارە منداڵە گیانیان لەدەستداوە بەڵام توانراوە حەوتی دیكە ڕزگاربكرێن.

ئاگرەكەش بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە، وەك پۆلیس ئاماژەی پێكردووە.

باس لەوەشكراوە، ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئاگرەكەوە تەمەنیان لەنێوان یەك بۆ سێ مانگ بووە.

بابەتی پێشتر

ئیشبیلیە 3-2 ڕیاڵ سۆسیداد

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق: گرنگیپێدانێكی تەواوەتی هەیە بۆ هەڵبژاردنەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share