بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانان درێژدەکرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و چاوەڕێ دەکرێت بڕیار لە درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان بکرێت ئەمەش لەپێناو یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان دەدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانرێت هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، راستە سوننەکان تا ئێستا رێککەوتنی یەکجارییان نەکردووە، بەڵام نزیکبوونەوە هەیە، بۆ هەڵبژاردنەکەش قسە لەسەر دوو کاندید دەکرێت ئەوانیش سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانییە.

سەبارەت بە ناردنی هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، د. بڕیار وتی، ئەوەیان ئەگەر لەکاتی پشووی پەرلەمانیشدا حکومەت بینرێت دەتوانرێت بە دانیشتنی نائاسایی یەکلایی بکرێتەوە.
بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا پشووی وەرزی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات و ماوەی دوو مانگ بخایەنێت.

بابەتی پێشتر

لێخۆشبوونی گومرگی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەرکرا

بابەتی دواتر

"لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باسی هەڵبژاردن نەكراوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share