جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن هێشتا چاوەڕێی فەرمانی هەرێم دەکات بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

دەشڵێت، “دواکەوتنی دەرکردنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کاری کۆمسیۆن دروستکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەی پێشوودا ئەنجومەنی نوێنەران کاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە، بۆ ماوەی 6 مانگ، بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان مەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان نەكەن بەهۆی ئەوەی…
Total
0
Share