“لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باسی هەڵبژاردن نەكراوە”

بەرپرسێكی باڵای بەشدار لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لێدوانێكی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە.

ئەو بەرپرسە لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی رایگەیاند، لەو كۆبوونەوەیەدا كە 22 كەسایەتیی سیاسی و حكومی بەشداربوون، نە لە دوور نە لە نزیك، یەك وشەش لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باسنەكراوە.

وتیشی، “شاسوار عەبدولواحید بۆ چەواشەكردنی رای گشتی بەردەوام مەبەستیەتی بۆ رازیكردنی پارتی و رێككەوتنی ژێربەژێر، ناوی یەكێتی تێوەبگلێنێ”.

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشكرد، لەكاتێكدا شاسوار عەبدولواحید پێشتر رایگەیاندبوو كە لە ئەگەری دواخستن، داوای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر پارتی تۆماردەكات، بەڵام لەبری ئەوە پەلاماری یەكێتی دەدات و مەبەستیەتی بەڵێن و هەڕەشەكانی پێشتری لەبیر خەڵك بباتەوە، چونكە خۆی و میدیاكەی پەردەپۆشی لێدوانەكانی خۆی دەكەن.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانان درێژدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بەرامبەر پەنابەران دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share