دەتوانرێت بودجەی ساڵانی 2024 و 2025 دەستكاری بكرێت؟

وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی لەبارەی مووچەوە دەدات و روونكردنەوەش لەبارەی چۆنیەتی دەستكاریكردنی یاسای بودجە بۆ دوو ساڵی داهاتوو دەدات.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجە بۆ سێ ساڵ پەسەنددەكرێت، بودجەی ئەمساڵ بنەڕەتییە و دەتوانرێت هەمواربكرێت بۆ دوو ساڵی داهاتوو (2024 و 2025).

گۆڕانكارییەكە لەلایەن هەردوو وەزیری دارایی و پلاندانان دەبێت، پاشان بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ چاوپیاخشاندنی، بەر لە ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پەسەندكردنی، وەك ئەوەی تەیف سامی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژەی پێدا.

دووپاتیشیكردەوە، “بودجەی ساڵانی 2024 و 2025 ناكرێت تێپەڕێندرێت بەبێ وەرگرتنی رەزامەندیی سەرۆكایەتیی وەزیران و نوێنەران”.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا میچی بودجە دیارینەكراوە كە پەرلەمان بەپێی دەستوور دیاریكردووە، چونكە دەسەڵاتی گواستنەوە یان كەمكردنەوەی كۆی بودجەی دەبێت پاش ئاگاداركردنەوەی سەرۆكایەتی وەزیران.

ئەوەشی وت، “ناتوانرێت سنووری خەرجییەکان زیاد بکرێت یان دەقێك دابنرێت كە ئەركی سەر خەزێنەی دەوڵەت زیاتربكات، زیاتر لە میچە دیاریكراوەكان، بەو پێیەی ئەمە پەیوەستە بە پلاندانان و بەپێی قەبارەی کورتهێنانە”.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ بۆ خاوەنی چێڵسی: هەمووی چاکدەکەمەوە

بابەتی دواتر

بۆچی دەبێت زۆر خۆشحاڵ بین کە لە شێوەی پەنگوین نەهاتووینەتە دونیاوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەتی یاسا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە تا مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێن ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت. عارف حەمامی، سەركردە…
Total
0
Share