لە بارەی ونکردنی کارتی نیشتمانی و مامەڵەکانیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”ھاوڵاتی پێویست ناکات دووبارە فۆڕمی کارتی نیشتیمانی پڕبکاتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ”سهرتا پێویستە هاوڵاتی مامەڵهی ونبوون بكات و سهردانی كهرتی پۆلیسی بهشی ونبووەكان بكات لە تەنیشت مەحکەمەی کۆن، دواتر لەوێ نووسراوی بۆدەکەن و دەبێت لەگەڵ خۆیدا بیهێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.
دەشڵێت، ”پێویست ناکات هاوڵاتی دووبارە فۆڕمی کارتی نیشتیمانی پڕبکاتەوە، بەڵکو رستەوخۆ دهست دهكاتهوە بە مامهڵهی كارتەکەی”.
سەبارەت بە بڕی ئەو پێبژاردنەی بە هاوڵاتییان دەکرێت رەگەزنامەی سلێمانی دەڵێت، ”پێبژاردن بۆ جاری یەکەم 25 هەزار و بۆ جاری دووەم 50 هەزار و جاری سێیەمیش بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی پێبژاردنی بۆ دەکرێت”.