خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی مووچەخۆرانی هەرێمی راگەیاند.

بەپێی خشتەكە مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆران پاش نزیكەی 80 رۆژ دواخستن لەماوەی هەفتەیەكدا دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویشیکردەوە، ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتەسەر هەژماری بانکییان.

جەختیشیکردەوە، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تائێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت پاشان مووچەکەی بۆ خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حەسەكە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا
خۆسەر: توركیا ڕوویكردەوە داعش بۆ لەناوبردنی ئەزموونی ڕۆژئاوای كوردستان

ئیداره‌ى خۆسه‌ر له‌ ڕۆژئاوای كوردستان قەدەغەی گشتی لە حەسەکە و بەشێک لە ‏ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری ڕاگەیاند،…
Total
0
Share