بانکی تی بی ئای بەشداری لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

بانکی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەشداری لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.
بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەشداری لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەین.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەفدێکی بانکی بازرگانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکەکە لەگەڵ وەفدی حکومەتی هەرێم لە پارێزگای هەولێر سەبارەت بە میکانیزمی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێداویستییەکانی پرۆسەی کردنەوەی ئەکاونت، دەرکردنی کارت، و بڵاوکردنەوەی ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی (ATM) لە سەرتاسەری هەرێم کرا.
باس لەوەش دەکات، بانکی بازرگانیی عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بەبانکیکردنی مووچە و پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی بە فەرمانبەرانی کەرتی حکومی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بانکەکە چاوەڕێی حکومەتی هەرێم دەکات بۆ ناردنی لیستی ناوەکان بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی بەبانکیکردن بکرێت.
بابەتی پێشتر

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و بارانبارین کۆتایی هات

بابەتی دواتر

عێراق دەیەوێت هێڵێکى نوێى گەشتى ئاسمانى بۆ چین بکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی: ڕاپرسییەكە ساختەیە

مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كادیرانی حزبەكەی ئاگادار دەكاتەوە ئەو ڕاپرسییەی كە بەناوی حزبەكەوە لە سۆشیاڵ میدیا و…
Total
0
Share