یەكێتی: ڕاپرسییەكە ساختەیە

مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كادیرانی حزبەكەی ئاگادار دەكاتەوە ئەو ڕاپرسییەی كە بەناوی حزبەكەوە لە سۆشیاڵ میدیا و میدیاكان بڵاوكراوەتەوە ساختەیە و پەیوەندیی بە یەكێتی –یەوە نییە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرجەم ھەڤاڵانمان ئاگاداردەکەینەوە کە ڕاپرسییەکی ساختە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا بڵاوکراوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە”.

جەختیشی كردووەتەوە، “یەکێتیی بۆ هەر چالاکی و ڕاپرسییەک کە مەبەست و یەکێتییانە بێت، ئۆرگانی تایبەتمەندی هەیە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت و بە ئاشکرا لە کەناڵە فەرمییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات و هەڤاڵ، ئەندام و لایەنگرانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین لەو ڕاپرسییە ساختەیە بەرپرسیار نین و ئامانج لێی تەنیا بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی هاوڵاتییان، لێدانە لە سەرکەوتن، نوێبوونەوە و گەشەی یەکێتی”.

بۆیە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەن لە حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە دەزگا فەرمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکەن تاوەکو هەواڵی هەڵە و چەواشەکارانە بڵاونەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

بانكی ڕافیدەین قەرزێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناریی دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

ئەو مووشەکە چینییەی لە کۆنترۆڵ دەرچووە بەر کوێی زەوی دەکەوێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی: بەهەماهەنگیی حكومەتی هەرێم ڕێگری لە پێشێلكارییەكانی توركیا بكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەكات بۆ تاوتووێكردنی پەلامارەكەی توركیا و بڕیاردرا هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share