لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدایە و هەڵگری پەیامێكی نیشتمانییە كە خزمەتكردنی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانە”.
وتیشی، “سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە رەسمی بانگهێشتی ئەمریكا كراوە و چەند دیدارێكی گرنگ ئەنجامدەدات و پێشتر سەردانی بۆ چەند وڵاتێكی دیكە ئەنجامداوە كە ئامانجی سەردانەكانی خزمەتكردنی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە لەم قۆناغەدا كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت”.