دەنگۆی دۆزینەوەی سێیەم تەرم ڕەتدەكرێتەوە

قائیمقامی ماوەت دۆزینەوەی سێیەم تەرمی بێسەروشوێنانی ماوەت ڕەتدەكاتەوە.

دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، تەرمی سێیەم گەنجی بێسەروشوێنبووی ماوەت دۆزرایەوە كە زیاتر لە 12 ڕۆژە كەوتبوونە چەمی خەمەڵۆکە لە سنووری قەزای ماوەت.

لە بەرامبەریشدا كەمێك لەمەوبەر قائیمقامی ماوەت لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا جەختی كردەوە، كە دەنگۆی دۆزینەوەی سێیەم تەرمی گەنجە بێسەروشوێنەكان دوورە لە ڕاستییەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان، ڕاسپێردراون و هەماهەنگی یەکترن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە، به‌یانیی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هەڵکەوت نوری دۆزرابووه‌وه‌، كەمێك لەمەوبەریش تەرمی دەروون ڕەئوف دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات. فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، لەژێر دروشمی “لە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین: شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلە دەستگیرکرا کە بووە هۆی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆ

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلە دەستگیرکرا کە بووە هۆی ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆ. ئەمڕۆ سێشەممە، ڕووداوێکی…
Total
0
Share