سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.. پەرستارێک هاوسەرگیری لەگەڵ بکوژێکدا دەکات

لە ڕێکەوتێکی دەگمەندا، پەرستارێکی بەریتانی هاوسەرگیریی لەگەڵ زیندانییەکی ئەمریکیدا دەکات کە دوو کەسی کوشتووە و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، ڕێبیکا شۆرت-ی تەمەن 26 ساڵان بە خێزانەکەی لە ناوچەی ئۆکسفۆردشایەر-ی لەندەن ڕاگەیاندووە، پشووەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەسەردەبات. ئیدی چووەتە ئەوێ و چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە.

وێنەکان دەریانخستووە، ڕێبیکا لە فلۆریدا و سانفرانسیسکۆ بووە، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم پەرستارەکە دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی کاتی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ ئۆفانتی جونیەر بکوژی ئەمریکیی بە ڕەچەڵەک مەکسیکی، کە تەمەنی 35 ساڵە و لە زیندانی “ئیمەن”ئ ئەریزۆنا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

بەڕێوەبەرێتیی زیندانەکە ڕێگەی بە زیندانییەکە داوە بۆ هاوسەرگیریکردن بچێتە دەرەوە، پاشان لەگەڵ بووکە بەریتانییەکەیدا وێنەی گرتووە و خەندەی بۆ کامێرا کردووە.

هەروەها پەرستارە بەریتانییەکە لەگەڵ خێزانی بکوژەکەدا ئاهەنگی گێڕاوە و کێکێکی ڕەشی چەندقاتیش لە وێنەکاندا دەرکەوتووە، کە لەسەری نووسراوە “تا ئەو کاتەی مردن لەیەکماندەکات”.

بابەتی پێشتر

دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لە بارەی نەخۆشییەکی سەیر و نوێوەیە.. تەندروستیی جیهانی ئامار بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share