دامەزرێنەری کۆمپانیای رید بۆڵ بە هۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە گیانی لە دەستدا

ملیاردێری نەمساوی و دامەزرێنەری کۆمپانیای ریدبۆڵ  دیتریچ ماتیچتز لە تەمەنی 78 ساڵیدا و بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی نەمسا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ” دیتریچ ماتیچتز، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای وزەبەخشی ریدبۆڵ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لە دەستداوە.

بە پێی گۆڤاری فۆربس، ماتیچتز دەوڵەمەندترین پیاوی نەمسا بووە و سامانەکەی گەیشتووەتە 27.4 ملیار دۆلاری ئەمریکا، زۆر بە چڕی وەبەرهێنانی لە جیهانی وەرزشیدا کردووە و بووەتە و کۆمپانیاکە بووەتە لۆگۆ لە بوارەکەدا.

بەرهەمەکانی رید بۆڵ ساڵانە لە جیهاندا 7.89ملیار دۆلار قازانجیان هەیە و بڕی فرۆش دەگاتە 10 ملیار قتوو لە ساڵێکدا.

بابەتی پێشتر

بۆ کڕینی تویتەر مەسک گەورەترین پشکی تێسلا دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دەستبەسەر 880 کیلۆگرام توتنی ماوەبەسەرچووی نێرگەلەدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share