کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ سێشەممە لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکانی شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران هەندێک جار بۆ تاوە باران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانى زوو تاوە بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک و سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەریی لاواز دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دووکان و بازاڕ و کۆگاکانی هەولێر لە ساڵی 2024دا

بابەتی دواتر

لەبەردەم بینای هاتوچۆی هەولێر هەورە بروسکە لە کەسێکی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندوە. وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share